پەیامی کورد ... بە داخەوە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا ٦٠٠٠ کەسی تێپەڕاند
دەوڵەتی ئیتاڵیا لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیان بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە لەم ووڵاتە هەواڵیدا و ژمارەکە ٦ هەزار کەسی تێپەڕاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ئاژانسی بەرگری سڤیلی ئیتاڵیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : لەگەڵ مردنی ٦٠٢ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ، ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤیرووسە لە ئیتاڵیا گەیشتە ٦٠٧٨ کەس .
ئاژانسی بەرگری سڤیلی ئیتاڵیا ژمارەی تووشبووان بەم ڤیرووسەی لەم ووڵاتەدا نزیکەی ٦٤ هەزار کەس ڕاگەیاند کە ئەم ژمارەیە لە چاو ئاماری دوێنێدا ٤٨٠٠ کەس زیادی کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە