بایدن بە بەردەوامی لە ڕێگای کەناڵ گەلێکەوە پێمان دەڵێ ، بە جیددییەتەوە نیازی گەیشتنی بە ڕێکەوتن هەیە

بایدن بە بەردەوامی لە ڕێگای کەناڵ گەلێکەوە پێمان دەڵێ ، بە جیددییەتەوە نیازی گەیشتنی بە ڕێکەوتن هەیە
پەیامی کورد    ...  بایدن بە بەردەوامی لە ڕێگای کەناڵ گەلێکەوە پێمان دەڵێ ، بە جیددییەتەوە نیازی گەیشتنی بە ڕێکەوتن هەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێشق ئابادی تورکمەنیستان رایگەیاند : هۆشداریمان بە ئەمریکی یەکان دا کە ئەگەر ڕێگای پەیماننامەی بەرەو پێش ببەن دەستەوەستان نامێنینەوە .

لایەنی ئەمریکی ڕایگەیاند کە من پەیماننامەکەم خستووەتە ڕوو و ئەم بابەتە بۆ من ئابڕوومەندانەیە بەڵام ئامادەم ئەم پەیماننامەیە لە واری ناوەڕۆکەوە بگۆڕم و ئێمە ئەم ئاستەشمان قەبووڵ نەکرد .

بایدن بە شێوەی بەردەوام لە کەناڵ گەلی جیاوازەوە پەیامگەلیک بۆ ئێران دەنێرێت و جەخت دەکاتەوە کە من نیازی جیددیم هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتننامە .

ئێمە بە شێوەی بەرچاو شتێک بە واتای ڕەفتارگەلی فشاری زۆرینەی دەورەی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا نابینین .

سەرەڕای ئەوەی کە زمانی بایدن جیاوازە ، بەڵام لە قۆناغی کارکردندا دەبێ ببینین تا چ ئاستێک قسەکانی ئەمریکییەکان بەرامبەر بە هەبوونی نیاز و ئیرادەی جیددی ڕاستەقینەیە .

لەو باوەرەدام ئەگەر لایەنی ئەمریکی نییەتی جیددی هەبێت و بە شێوەی واقع بینانە هەڵسووکەوت بکات ڕێکەوتن لەم قۆناغ ە دوور لە گفتووگۆ لە بەر دەستدایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە