بایدن فرۆشتنی فڕۆکە بە ئیمارات و سعودیا و چەند وڵاتی دیکە ڕادەگرێت

بایدن فرۆشتنی فڕۆکە بە ئیمارات و سعودیا و چەند وڵاتی دیکە ڕادەگرێت

پەیامی کورد ... بایدن فرۆشتنی فڕۆکە بە ئیمارات و سعودیا و چەند وڵاتی دیکە ڕادەگرێت

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ چەندین رێککەوتنى فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى سەربازى هەڵدەپەسێرین، دەشڵێت: وەک ئیدارەى نوێ وردبینى لە ناوەڕۆکى رێککەتنەکان بکەین.

 

میدیاکانى ئەمەریکا لەزارى بەرپرسیکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بە فەرمانى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا، بڕیاردراوە سەرجەم رێککەوتنەکانى تایبەت بە فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى (ئێف 35)ى جەنگى کە لەسەردەمى ئیدارەى ترەمپ لەگەڵ چەندین وڵات ئەنجامدراون، هەڵپەسێرێت.

 

ئاشکراشیان کردووە، هۆکارى هەڵپەساردنەکە بە مەبەستى وردبینیکردنە لەو دۆسییەى رێککەوتنەکان و شەفافییەت و کارى هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتانەى رێککەوتنەکەى لەگەڵکراوە، لە چوارچێوەى ئامانجە ستراتیجییەکانى ئیدارەى بایدندا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارى هەڵپەساردنى ریککەوتنە سەربازییەکان فرۆشتنى فڕۆکەى (ئێف 35)ى سەربازیش دەگرێتەوە بۆ وڵاتانى ئیمارات و سعودیە و چەندین وڵاتى دیکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە