بایدن: لە سەردەمی مندا ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی

بایدن: لە سەردەمی مندا ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی

پەیامی کورد … بایدن: لە سەردەمی مندا ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی

 

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەننێت، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەودا، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی.

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا (سەرۆکایەتییەکەی لە 21-1-2021ـەوە دەستی پێکردووە و رۆژی 20-1-2025 تەواو دەبێت)، پێشوازیی لە روڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل کردووە.

 

جۆ بایدن رایگەیاندووە: پابەندییەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیل زۆر پتەون و چاوەڕێی دیداری نەفتالی بینیتی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەکات.

 

سەرۆی ئەمریکا دڵنیایی داوەتە سەرۆکی ئیسرائیل و رایگەیاندووە: ”لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مندا، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی“.

 

لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئیسرائیل خۆشحاڵیی خۆی بەو لێدوانەی جۆ بایدن دەربڕیوە و رایگەیاندووە: ئەمریکا ”گەورەترین“ هاوپەیمان و دۆستی ئیسرائیلە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە