بایدن: سەردانی ئیسرائیل و سعوودیە دەکات

بایدن: سەردانی ئیسرائیل و سعوودیە دەکات

پەیامی کورد... بایدن: سەردانی ئیسرائیل و سعوودیە دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و بەشداریکردن لە لووتکەی خۆراک، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکەمین وێستگەی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەبێت و دواتر دەچێتە سعوودیە.

بەپێی بەرنامەی کاری سەردانەکەی بایدن، هەماهەنگیکردن لەنێوان سیستەمی بەرگری ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە ئەجێندای سەردانەکەیەتی.

هاوکات، شارەزایانیش باس لەوە دەکەن، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قایلکردنی بەرپرسانی عەرەبە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت و دابەزاندنی بەهای سووتەمەنی لە جیهاندا.

لەپاش نزیکەی دوو ساڵ لە چوونە کۆشکی سپی، ئەمە یەکەمین سەردانی بایدنە وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە