پەیامی کورد... بایدن: تەنیا لە مانگی ڕابردوودا ئابوریی ئەمریکا 467 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بوارەکانی کارکردن لە ئەمریکا بووژاونەتەوە و تەنیا لە مانگی کانوونی دووەمدا 467 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە.
لە وتارێکیدا سەبارەت بە ڕاپۆرتی کارەکانی لە مانگی کانوونی دووەمی 2022دا جۆ بایدن ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ بەرزترین توانای کارکردن بەردەوامە «لەگەڵ ئەو ئەنجامە نایابانەی بە دەستمان هێناوە لە کارەکانماندا هێشتا کاری گەورە لەبەردەمماندا ماوە».
ئاشکرای کرد، ئەمریکا توانای ڕەخساندنی 6.6 ملیۆن هەلی کاری هەبووە لە کۆتا ساڵدا، بەرزبوونەوەی ژمارەی کارەکان نیشانەیە بۆ بووژانەوەی بەهێزی ئەمریکا لە دوای کۆرۆناوە.
وتیشی، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبووی کۆرۆنا هەیە، «بەڵام تێبینی کەم بوونەوەی زۆری ژمارەکان دەکەین».
ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی 2021 بە دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی بێکاری کۆتایی هات.
بەپێی ئەو داتایانەی بایدن خستنەڕوو لە کۆتایی ساڵی 2021دا ڕێژەی بێکاری دابەزیوە بۆ 3.9% کە نزیکە لە ڕێژەی پێش کۆرۆناوە کە 3.5% بووە، لە کاتێکدا لە کانوونی یەکەمی 2020دا ڕێژەکە 6.7% بووە.
ڕایگەیاند، لە ساڵی 2020ەوە 6.4 ملیۆن هەلی کاری نوێ ڕەخسێنراون کە ئەوە ژمارەیەکی پێوانەییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە