بایدن، ترەمپ تۆمەتبار دەکات: نایەوێت قەیرانی کۆچبەران چارەسەر بکات

بایدن، ترەمپ تۆمەتبار دەکات: نایەوێت قەیرانی کۆچبەران چارەسەر بکات

پەیامی کورد... بایدن، ترەمپ تۆمەتبار دەکات: نایەوێت قەیرانی کۆچبەران چارەسەر بکات


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریكا، هەوڵدەدات ڕێگری لە پرۆژە یاسایەک بکات لە ئەنجومەنی پیران بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا و پاراستنی سنووری ئەمریکا و نایەوێت قەیرانی کۆچبەران لە ئەمریکا چارەسەر بکات.

بایدن وتی: سەرۆکی پێشوو (ترەمپ) بە نائومێدیەوە هەوڵی وەستاندنی ئەم پڕۆژە یاسایە دەدات، چونکە ئەو حەزی لە چارەسەرکردنی کێشەی سنوور نییە”.

دوێنێ ترامپ ڕایگەیاند کە تەنیا گەمژەیەک یان دیموکراتێکی چەپی توندڕەو دەنگ بە پرۆژە یاسای"دڕندە" دەدات کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پێشکەش کراوە بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا و پاراستنی سنوورەکان.

ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی “تروس سۆشیاڵ” نووسیویەتی: “تەنها گەمژەیەک یان دیموکراتێکی چەپی توندڕەو دەنگ بەم پڕۆژە یاسایە دڕندانە دەدات”.

ترامپ وتی: ئەم پڕۆژەیە دیارییەکی گەورەیە بۆ دیموکراتەکان و مردنە بۆ پارتی کۆمارییەکان.

ئەم پڕۆژە یاسایە پێشنیار کراوە ڕەخنەی توندی سیاسەتمەدارانی کۆمارییەکانی لێکەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە