پەیامی کورد ... باڵەفڕی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا لە لایەن هێزەکانی شەورای نەتەوەیی گواستراوەوە ڕفێندرا .
هێزەکانی شەورای نەتەوەیی ئینتیقالی لیبیا هەواڵی ڕاوەستاندنی باڵەفڕێکی ئەرتەشی نەتەوەیی بە ڕابەرایتی ژەنڕاڵ حەفتەر دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی الاحرار ی لیبیا ڕاپۆرتی دا کە شەورای نەتەوەیی ئینتیقالی لیبیا باڵەفڕی ئەرتەشی لیبیایی بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەری کە لە باشووری شاری مصراتە بە ناچار نیشتبووەوە دەستی بەسەردا گیرا .
ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنیە ووتەکانی نوێنەرانی هێزەکانی شەورای ئینتیقالی نەتەوەیی بەم شێوەیە گواستەوە : هێزەکانی ئێمە باڵەفڕێکی سەر بە هێزەکانی حەفتەری کە بە شێوەی هاتنەخوارەوەی فریاکەوتن و بەپەلە لە باشووری ناوچەی ئەبوو گرین دابەزیبوو دەستی بەسەردا گیراوە ، ئەم ڕووداوە لەم سەر بابەتی ووتووێژەکان لە مەراکێش ڕوویدا .
بە ووتەی نوێنەرانی ئەم شەورایە ، خەدەمەی ئەم باڵەفڕەیان دوای دابەزینی بەناچاری هەڵاتوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە