پەیامی کورد … بەغدا/ هێرش کرایە سەر هێزێکی هاوپەیمانان
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شووباتی ٢٠٢١، لە باشووری بەغدا هێرش كرایە سەر كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هێزەكانی هاوپەیمانیی شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق.
سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند لە ڕێگەی تەقاندنەوەی مینێكی چێندراودا، هێرش كراوەتە سەر كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر ڕێگەی ناوچەی یوسفیەی باشووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی.
تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە