بە هۆی دەستڕێژی گوللە لە ڕووسیا چوار کەس بوونە قوربانی

بە هۆی دەستڕێژی گوللە لە ڕووسیا چوار کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد     ...    بە هۆی دەستڕێژی گوللە لە ڕووسیا چوار کەس بوونە قوربانی

 چەکدارێکی نەناس دەسترێژی گولـلەی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لە باکووری شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا کردوە، لە ئەنجامدا چوار کەس بوونە قوربانی

یولیا ئیڤانۆڤا، سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوەکانی مۆسکۆ ڕایگەیاندووە : دوای گوێبیست بوونی ژمارەیەک تەقە لە ناو باڵەخانەیەکدا لە باکووری مۆسکۆ، لە شەقامی پریائارۆوا ڕوویداوە و  دراوسێیەکی ماڵەکە هانای بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیس بردوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە لە ئەنجامی دەسترێژیەکە پیاوێک، ژنێک و دوو منداڵ  گیانیان لەدەستداوە، لێکۆلێنەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

چەکدارەکە دوای خۆ حەشاردانی لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە