بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرایناوە بارودۆخی ئەوروپا لە خراپترین كاتیدایە

بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرایناوە بارودۆخی ئەوروپا لە خراپترین كاتیدایە

پەیامی کورد... بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرایناوە بارودۆخی ئەوروپا لە خراپترین كاتیدایە


راپۆرتێكی هەواڵگری سەربازی سویدی باس لەوەدەكات لە سەردەمی جەنگی ساردەوە، ئێستا بارودۆخی ئەمنی ئەوروپا لە مەترسیدارترین كاتیدایە، ئەوەش بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرایناوە كە گۆڕاوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خۆرئاوا و روسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە سەردەمی جەنگی جیهانییەوە ئێستا بارودۆخی ئەمنی ئەوروپا لە هەموو كات خراپترە و مەترسی لەسەر ئاسایشی سوید زیادی كردووە و مەترسی و هەڕەشەكان فراوان و ئاڵۆزتر بوون.

ڕوونیش كراوەتەوە: هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی روسیا و ئۆكرانیا كە بووەتە روبەڕوبونەوە لە نێوان روسیا و خۆرئاوا بەشێوەیەكی گشتی.

لینا هالین بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سەربازی و ئەمنی سوید ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كێشمەكێش لە نێوان روسیا و خۆرئاوا هەیە كە لەوانەیە زیاد بكات، لەسەرەتای ساڵی هەشتاكانەوە تاوەكو ئێستا بارودۆخی ئەمنی ئەوروپا و بەتایبەتی ناوچەی سوید كە لە ناوچەی ئاڵۆزیەكانەوە نزیكن لە خراپتریندایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە