بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە بۆ سەر تاڵیبان ٢٠٠ تاڵب کوژران

بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە بۆ سەر تاڵیبان ٢٠٠ تاڵب کوژران

پەیامی کورد      ...   بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە بۆ سەر تاڵیبان ٢٠٠ تاڵب کوژران .

بە پێی ووتەی " فۆئاد ئەمان " ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان ، شەوی شەممە لە دوای هێرشی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری B-52 ئەمریکی بۆ سەر مۆلگە و بارەگاکانی تاڵیبان لە ویلایەتی " جۆزجان ' ٢٠٠ تاڵب کوژران .

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : فڕۆکەگەڵی شەڕکەری جۆری B-52 ی ئەمریکا شەوانە شەوی شەممە شوێنی کۆبوونەوەی تاڵیبان یان لە شاری " شبرغان " لە ویلایەتی " جۆزجان " کردووەتە ئامانج و لە دەرئەنجامی ئەم هێرشەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان و زۆر قورس گورزێکی گەورە بە تێرۆریستانی تاڵیبان کەوتووە وژمارەیەکی بەرچاویان کوژراون .

هەر لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی ئەمریکی " تایمز " ڕاپۆرتی داوە ، هێزەکانی ئەمریکا بە بۆمب هاوێژگەلی جۆری B-52 و هەروەها فڕۆکەگەلی جۆری AC 130 ، مۆڵگە و بارەگاکانی تاڵیبان یان لە سێ شاری ئەفغانستان بۆمباران کردووە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە جۆ بایدن پێشتر فەرمانی کردبوو کە بۆ سەرکوتکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان ، کەڵک لە بۆمب هاوێأگەلی جۆری B-52 وەربگیرێت .

بۆمب هاوێژگەلی جۆری B-52 توانایی هەڵگرتنی ٣٢ تەم بۆمب ی هەیە و بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر شارە گەورەکانی ئەفغانستان مۆڵگە و بارەگاکانی گرووپی تاڵیبان لە دەورووبەری شارەکانی هەرات ، لەشکرگا و قەندەهار یان کردووەتە ئامانج .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە