دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و لیرەی تورکی لە داشکان و لە دەستدانی بەهاکەی بەردەوامە: ١ دۆلار=١١.٣٠ لیرە
بە پێی هەوالەکان بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی فائیز لە ١٠٠ دا ١ کەمی کردوو دوای ئەم بڕیارەش جارێکی دیکە نرخ و بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر بە دۆلار ٦٪ کەمی کرد .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە بانکی ناوەندی ڕێژەی فائیزی خۆی لە ١٦٪ ەوە بۆ ١٥٪ دابەزاند و ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی دۆخێکی دژواری لە سەر لیرەی تورکی درووست کرد لە بەرامبەر بە دۆلار کە لە ١٠.٧٥ ەوە لیرە گەیشتە ١١.٣٠
جێگای ئاماژەدانە کە ئەمساڵ لیرەی تورکی بەهای خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ٣٠٪ لە دەستداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە