پەیامی کورد ... بە پێی حۆکمێکی گرینگ مووچەی هەندێک پەرلەمانتار و بەرپەرسی حکوومی ڕادەگیرێت
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، مووچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكوومیانەیان راگرتوە كە ئامادەنەبوون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە. ئاشكراشیكرد، تاكوو ئێستا ٩٤٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
بەپێی یاسای دەستپاكی، دەبێت هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران و بەڕێوبەرە گشتیەكان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادوەر و داواکاری گشتی و سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان پڕبكەنەوە.
هەر بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، كە لە رۆژنامەی سەباحەوە وەریگرتووە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەرجەم وەزیرەكان جگە لە وەزیری دارایی و پەیوەندییەكان فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، مووچەی ئەو پەڕلەمانتار و بەرپرسە حكومیانەیان راگرتوە كە ئامادەنەبوون فۆڕمی دارایی پڕبكەنەوە، تاكوو ئێستاش ٩٤٪ی پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پڕكردوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەرو، لەحاڵەتێكدا ئەگەر ئەو بەرپرسانە بەردەوام بوون لە پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان، ئەوا رێوشوێنی تووندتریان لە دژ دەگیرێتە بەر، لە پێش هەموویەوە پێشكەشكردنی سكاڵای ئەنجامدانی تاوان لە دژیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە