بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا

لە یەکێک لە ویلایەتەکانی هیندستان، لەکاتی دروستکردنی پردێکدا کرێنێک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 20 کرێکار بوونە قوربانی.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە:" لەکاتی دروستکردنی پردێک لە ویلایەتی ماهاراشترای هیندستان، کرێنێک کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەشەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش بریندار بوون".

باسی لەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، هەروەها گومان دەکرێت شەش کرێکاری دیکە لەژێر پاشماوەی رووداوەکەدا مابنەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە