پەیامی کورد … بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤەوە یەکێتی ئەورووپا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بە سەر ئێراندا دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢١، یەكێتیی ئەورووپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ئێراندا كرد، ئەگەر حكوومەتی ئەم وڵاتە بەردەوام بێت لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری بە تاران دەدات كە ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ، ئەوا یەكێتیی ئەورووپا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.
لە بەننامەكەدا هاتووە كە یەكێتیی ئەورووپا سزا بەسەر چەند كەسایەتی و كیانی تێوەگلاو لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێراندا دەسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رای گەیاندووە كە زۆر نیگەرانن لە پێشێلكارییە مەترسیدارەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە تایبەتی پێشێلكارییەكان دەرهەق بە ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە