بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراوه‌ته‌وه، ١٣ کەس برینداربوون.
هاوکات لە هێرشه‌کەدا، ١٣ كه‌س برینداربوون كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له رۆژی حەوتی ئادار له جه‌رابلوس هه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه شه‌ش كه‌س کوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە