له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-2-2018 سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربارز برینداربوونی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند.
سوپای توركیا له راگه‌ێندراوێكیدا روونیكردۆته‌وه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناحیه‌ی شه‌مزینی شاری هه‌كاری ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو سه‌ربازی سوپا و سه‌ربازێكی دیكه برینداربوون.
هه‌ر له راگه‌ێندراوه‌كه‌ی سوپای توركیادا هاتووه كه ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپا له ناوچه‌كه‌دا بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە