بەهێزترین هێزی ئاسمانی جیهان ڕاگەێندرا

بەهێزترین هێزی ئاسمانی جیهان ڕاگەێندرا
پەیامی کورد     ...   بەهێزترین هێزی ئاسمانی جیهان ڕاگەێندرا

پۆرتاڵی کەنەدی لیستەیەکی لە ووڵاتانی خاوەن بەهێزترین هێزی ئاسمانی لە سەر گۆی زەوی ئامادە کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک پلەی یەکەم هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە دەستی هێناوە کە بە زیاتر لە سێ هەزار فڕۆکە بە تەکنۆڵۆژیاگەل و جۆرەها شێوەی جیاوازەوە چەکدار کراوە .

هەروەها کە نووسەری مەقالەکە ئاماژەی پێدەکات ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین و پێشکەوتووترین فڕۆکەگەلی شەڕکەر لە جیهانە . پلەی دووهەمی ئەم لیستەیە درا بە هێزەکانی بۆشائیگەری ڕووسیا بە ١٩٠٠ فڕۆکە وە ئەم پلەیەی بە خۆی تەرخان کرد .

جێگای ئاماژەدانە کە مۆسکۆ لە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ توانیویەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم بوارەدا بەدی بهێنێت ، هێزەکانی بۆشائیگەری بە فرۆکەگەلێکی شەڕکەر وەکوو سۆخۆ-٣٥ ، سۆخۆ-٣٤ ەوە بەستراوەتەوە .  هەروەها پڕۆژەی نەوەی نوێی بۆمب هاوێژ- مووشەک هەڵگری ستراتژیکی " پاک دا " ی خستووەتە بەر دەستی بەرفراوانکردن و پەرەپێدانەوە .

پلەی سێهەم یش هێزی ئاسمانی چین توانیویەتی بەدەستی بهێنێت کە بە هاوکاری یەکیتی جەماهیری شەورەوی لە ساڵی ١٩٤٩ تەشکیل کرا . ڕووسەکان فڕۆکەوان گەلی ئەرتەشی ئازادی بەخشی خەڵق یان ڕاهێنان پێکرد .

لە دەیەکانی ١٩٨٠ ، هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتە کێشەگەلێکی لە بواری تەکنۆلۆژیاوە ئەزموون کرد بەڵام لە ئێستادا لە سێبەری چاکسازیگەلی قووڵ ، کارئامەتر و لێهاتووتر بووە .

لەم لیستەیەدا گرینگترین فڕۆکەگەلی نیزامی و سەربازی جیهان بریتی لە هێزەکانی ئاسمانی هێند ، میسڕ ، پاکستان ، تورکیا و کۆریای باشوورە .

ئاڵمانیا ش بە کەشتی فرۆکەهەلگری خۆی زیاتر لە ٤٠٠ فڕۆکە لە پلەی دەیەمی ئەم لیستەیەدایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە