بەپەلە ... بە هۆی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان ٢٨٧ کەس بریندار بوون

بەپەلە ... بە هۆی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان ٢٨٧ کەس بریندار بوون

پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند بە هۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ تازئاوای کرماشانەوە ۲٨۷ کەس بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان، هووشەنگ بازوەند ڕایگەیاندووە : لە بوومەلەرزە ٥.۹ ڕیخترییەکەی دوێنێی تازئاوای کرماشان ۲٨۷ کەس بریندار بوون کە ٨ کەسیان لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێڕی پزیشک دان.

هەروەها ووتی : بوومەلەرزەکە کاتژمێر ۱۴:۳۷ خولەک ڕوویداوە کە هیچ زیانێکی گیانی بەدواەوە نەبووە.

پارێزگاری کرماشان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : ٤۳ گوند و شاری تازئاوای کرماشان بەم هۆیەوە کاریگەریان بە سەرەوە بوو کە بڕێک بینا بە تەواوی ڕووخاوە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە .

بازوەند ئاماژەی بە کارەبای ئەم ناوچانە کرد و ڕایگەیاند: کارەبای شار و گوندەکان بە پەلە چاک بووەتەوە و تەنیا ۷ گوند کارەبای نییە.

وتیشی: تیمی فریاگوزاری لە ناوچەکەن. لە شاری جوانڕۆش بریندار هەیە هەروەها  ماڵە ڕووخاوەکانی ئەم شارە یەکجار زیاترە لە گوندەکان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە