ئاژانسی هه‌واڵی " شین هۆوا " لە ڕەوانە کردنی هێزی ده‌ریایی ئەمریکی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لە پێناو پاڵپشتی له هێزه کوردییه‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش هەواڵی دا.
لە ڕاپۆرتێکدا لە هه‌واڵده‌ریی شین هۆوا، هێزی سووریای دیموکراتیک به سه‌رکردایه‌تی کورده‌کان ، مانگی ڕابردوو دوایین قۆناغی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی خۆیان لە دژی چه‌کدارانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای د‌ێره‌زۆر به تایبه‌ت شاری هه‌جین ده‌ست پێ‌کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، تا ئێستا له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ١١٣ کەس لە هێزەکانی هەسەدە گیانیان له ده‌ست داوه و ۲۱۱ چه‌کداری داعش-یش کوژراون.
شه‌وی ڕابردوو هه‌ندێک له میدیاکانی ڕژیمی ئەسەد له کوژرانی دوو هێزی ئه‌مریکا و ۵ هێزی کورد بە هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هەواڵیان دا.
هەروەها شین هۆوا لەو ڕاپۆرته‌دا له زمانی سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانی سووریاوه ڕایگەیاند که ئه‌مریکا به مەبەستی پاڵپشتی له کورده‌کان، ژماره‌یەک له هێزه ده‌ریاییه‌کانی خۆی ناسراو به ما‌رینزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه کردووه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌مریکا پێشتر ته‌نها له ڕێگەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی پاڵپشتی له کورده‌کان ده‌کرد.
هاوکات ماڵپه‌ڕی ئانتی واریش لەوبارەیەوە بڵاوی کردەوە کە هێزه‌کانی ئه‌مریکا چوونه‌ته ناو ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ئه‌مریکا بۆ پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆ له هێزه کوردییه‌کان له ئۆپراسیۆنی زه‌وینی، هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته ده‌کات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە