فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : بۆمب هاوێژەکانی جۆری " بی ٥٢ " لە چوارچێوەی جێگیرکردنی گرووپی ئۆپراسیۆنی بۆمب هاوێژەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە بنکەی ئاسمانی لە ووڵاتی قەتەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕایگەیندراوێکی بڵاو کراوە لە وێب سایتی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەوترێ بۆم هاوێژی ستراتیژیکی B-52 Stratofortress کە لە بنکەی ئاسمانی بارکسیدل " لە ئیالاتی لۆئیزانا " هەڵفڕیبوو ، ڕۆژی ٩ی مانگی مەی گەیشتە بنکەی ئاسمانی العبید لە ووڵاتی قەتەر .
بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە ، بۆمبهاوێژی " بی – ٥٢ " یەکێکە گرووپی ئۆپراسیۆنی بۆمب هاوێژەکانی جێگیر لە ناوچەی بن بەرپرسیاریەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ بەرگری لە هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا .
بە پێی ڕاپۆرتگەلی گەیشتوو ، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ، جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ سیاسەتی ئێران لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بۆمب هاوێژگەلێکی جێگیر کردووە و گرووپی زەربەتی بۆ پێشیگرتنی ناڤی فڕۆکەهەڵگر ی " ئابراهام لینکۆڵن " ی بۆ ناوچەکە دەنێرێت .
ئێستا ئەو گرووپە زەربەتییە لە دەریای مەدیتەرانە بە سەر دەبەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە