بەپەلە ... بەرپرسێکی ئەمریکی دەربارەی پەلە کردن لە دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا هۆشداری مەترسیدار دەدات

بەپەلە     ...   بەرپرسێکی ئەمریکی دەربارەی پەلە کردن لە دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا هۆشداری مەترسیدار دەدات

پەیامی کورد      ...       بەرپرسێکی ئەمریکی دەربارەی پەلە کردن لە دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا هۆشداری مەترسیدار دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک دکتۆر ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی ناوەندی ئالێرژی و حەساسییە و نەخۆشیگەلی گشتگیر لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ووتی : هەر جۆرە پەلە کردن بۆ دۆزینەوەی واکسەنێک بۆ کۆرۆنا هەموو هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵی ئەم نەخۆشییە لەگەل کێشەی گەورەدا بەرەوڕوو دەکاتەوە و مەترسیدارە .

هۆشداری چەندین بارەی دکتۆر فائۆچی لە حاڵێکدایە کە ترامپ بە تووندی هەوڵ دەدات تاکوو پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ١٣ی نۆڤەمبەردا واکسەنێک بۆ کۆرۆنا بکاتە دیاری بۆ خەڵکی ئەمریکا تاکوو بەڵگەی براوەیی خۆی لە هەڵبژاردنەکان لە دەست بگرێت .

دکتۆر فائۆچی هەروەها ووتی : ئەگەر هەرجۆرە واکسەنێک بە بێ ئەمجامدانی تاقیکردنەوەکان و پێداچوونەوەگەلی پێویست بناسێنرێت ، کاریگەری نالەبار و بە هیچ جۆرێ جێگای قەرەبوونەکردنەوە بە جێ دەهێڵێت و هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی واکسەنەکانی دواتر لەگەڵ کێشە بەرەو ڕوو دەکاتەوە .

زۆربەی پسپۆڕان و کارناسانی ئەمریکی هۆشداری دەدەنە ترامپ کە دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا نەکاتە دەستمایەی سیاسی کاری و پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی خۆی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە