بەپەلە ... برای بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراو چارەنووسی نادیارە

بەپەلە ... برای بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراو چارەنووسی نادیارە

یەکێک لە براکانی هیدایەت عەبدۆڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن دەزگای مۆخابەراتی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە " ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٨ " ، هێزەکانی دەزگای مۆخابەراتی شنۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ ٤٠٥ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی فەرهاد عەبدوڵڵاپوور و دەستبەسەریان کردووە.

فەرهاد برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوورە کە دووساڵ پێش و دوای تێکەڵچوونی چەکداری نێوان پێشـمەرگەکانی دێموکرات و سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەلی شنۆ دەستنەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی ئۆرمیە ڕاگیراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە