پەیامی کورد ... دەنگۆکانی مردنی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و هێنانی ڤیرووسی کۆرۆنا بە تایبەت بۆ شاری قوم
لە ناو کۆماری ئیسلامی دا چند ساڵە باس لە مردنی رێبەری کۆماری ئیسلامی ، عەلی خامنەیی دەکرێت. خامنەیی لە ساڵی 1395 شەمسی دا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە ماڵ ئاوایی لە حکومەت و دەسەڵاتی ئێران کردووە و کوڕەکەی مۆجتەبا خامنەیی ئێستا ڕژیم هەڵدەسووڕێنێت ، بۆ ئەو مەبەستە و بۆ شاردنەوە هەواڵی مردنی عەلی خامنەیی ، کەڵک لە کەسێکی هاوشێوەی خامنەیی وەرگیراوە بە ناوی میر تاهیر ، ئەو کەسە تەنیا لە ڕۆخسار و دەنگ دا هاوشێوەی خامنەیی یە . بەژنی لە بەژنی خامنەیی فەرمی بچووکترە، دەستی ڕاستی سەقەت نییە و بە بەردەوامی کەڵکی لێوەردەگرێ. حاڵەتی گوێی لە حاڵەتی گوێی خامنەیی ئەسڵی ناچێ و بریارەکانی هەموو دژی بەرپرسە باڵاکانی شۆرشی ئیسلامی ئێرانن. مردنی ڕەفسەنجانی سەرۆکی مەسڵەحەتی نیزام ، لە ئەساس دا بە دەست کوڕی خامنەیی مۆجتەبا هاتە ئاراوە کە میرتاهیر بە شەیتانی ئەکبەر ناوی هێنا . وەک لە گرتە ڤیدیۆییە کدا دەردەکەوێ ، میر تاهیر بەدەڵی عەلی خامنەیی ش نەخۆشە و تەندرووستی جێگیر نییە. تەنانەت کاتێک لە سەر تەرمی ڕەفسەنجانی دادەنیشێت ، تووشی جەڵتەی دڵ دەبێ . شارەزایانی سیاسی ئێرانی باس لە کێشەی گەورەی نێوان موجتەبا خامنەیی و مەراجیعی تەقلیدی خاوەن سیستەمی شیعی دەکەن . بۆ نموونە ئایەتۆڵڵا مەکارم شیرازی کە گەورەترین مەرجەعی تەقلیدی رژیمە رازی نییە میر تاهیر چی تر وەک بەدەلی خامنەیی حۆکم بکات و پڕۆژەکانی مۆجتەبا خامنەیی جێ بە جێ بکات. دوای کوشتنی ڕەفسەنجانی رژیم بۆ بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی جیهانی و ناوخۆیی چەندین سیناریۆی هێنایە ئاراوە ، لەوانە سووتاندنی باڵەخانەی پلاسکۆ و سەرهەڵدانەکانی زستانی 1396 و دۆحی ئێستای ناوخۆیی و دەرەوەی رژیمی ئێران هەمووی گرێدراوی مردنی عەلی خامنەیی و ململانەی دەسەڵاتە لە لایەن موجتەبا خامنەیی و مەرجەعە تەقلیدییەکانی شیعەکان لە ئێران . هێنانی ڤیرووسی کرۆنا لە چینەوە بۆ قوم ئەساسەن ئەنجامی سیناریۆی پرۆژەی ویلایەتی موجتەبا خامنەیی بوو بۆ سڕینەوە حەریفەکانی خۆی و میر تاهیر لە قوم کە لە رێگای هێڵی ئاسمانی ماهان کە مۆڵکی موجتەبای خامنەیی هاتە ئاراوە و بوو بە رەوشێکی گشتگیر لە سەرانسەری ئیران دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە