پەیامی کورد ... کارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی ماست و کاڵاکانی " کالە " لە ئاگرێکی زۆر گەورەدا سووتا .
بە پێی هەوالە سەرەتاییەکان ، کارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی کاڵای شیرەمەنی و ماستی " کالە " لە شاری کەربەلا بە بەشداری بەش و کەرتی تایبەتی ئێران کە یەکێکە لە گەورەترین و چالاکترین یەکەکانی شیرەمەنی و لەبەنیات لە هەموو عێراق لە ئاگرێکی زۆر بەرفراواندا سووتا .
هەروەها بە پێی زانیاری تایبەت لە سەرچاوەکانی هەواڵەوە وا پێ دەچێت ئەم ئاگر کەوتنەوەیە دەستێکی دەرەکی تێدا هەبووبێت و بە ئەنقەست ئەم ڕووداوە ڕوویداوە . ئەگەری ئەنقەست بوونی ئەم ئاگرکەوتنەوە زۆر بەهێزە
.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە