پەیامی کورد ... ئیسرائیل " مووساد " کات و ساتی هێرشی لە ناکاوی ئێران ی ئاشکرا کرد و خستووەیەتیە بەر دەستی ئەمریکا
بەرپرسێکی پلە بەرزی ووڵاتی ئیسرائیل ڕایگەیاند : زانیاری تایبەت بەوەی کە " کات و ساتی هێرشی لە ناکاوی ئێران بۆ سەر خاڵە سەرەکەییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە " خراوەتە بەر باس لە لایەن دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل " مووساد " ەوە خراوەتە بەر دەستی بەرپرسانی ئەمریکی .
ئەم بەرپرسە پلە بەرزەی ئیسرائیل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاژانسی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٣ی ناوخۆی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە زانیاری تایبەت بە " ئەگەری هێرشی لە ناکاوی ئێران " دوو هەفتە پێش ئێستا لە کاتی چاوپێکەوتین شاندێکی ئەمنییەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی مێیر بێن شابات ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە ، خراوەتە بەر دەستی بەرپرسانی ئەمریکی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە