پەیامی کورد ... دوای دوو مانگ لە چاک بوونەوەی لە چاوی ژنێکی ٦٤ ساڵان دا ڤیرووسی کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە
ژنێکی چینی خەڵکی ڤۆهان لە سەرەتاکانی فێبریوەری لەگەڵ کۆکە و زک چوون لە نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێری و ١٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە .
ئەو دوای دوو جار تاقیکردنەوەی کۆرۆنا هەر دوو جار نیگەتیڤ دەرچوو
دواتر هەر دوو چاوی دەست بە ئازار دەکەن و لە کلینیک پێڕادەگەێنن ئاوێک لە چاوەکانیدا کۆبوونەوتەوە و بووەتە هۆکاری زیاد بوونی فشار بۆ سەر چاوەکانی .
ئەو نموونانەی کە بە دەست هاتبوون لە چاوەکانی پرۆتینی ڤیرووسەکەی نیشان دەدا .
ڤیرووسی کۆرۆنا نە تەنیا لە سەر چاو بەڵکوو لە فرمێسک یش دەدۆزرێتەوە و هەر بەم هۆیەوە ەل ١٢٪ ی نەخۆشان بە شێوەی نەخۆشی چاو وەکوو سووری چاو و هەڵئاوسان دەبینرێت
جێگای ئاماژەدانە مایک پەنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دانیشتنی لەەگڵ هەریس بە چاوی خوێن ئاوییەوە و فرمێسک ئاوییەوە بەدەر کەوت کە هەمووان ڕایانگەیاند لەوانەیە کۆرۆنا بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە