پەیامی کورد ... پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە ئەگەری هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران ئاگادار بن
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پسپۆڕان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە ئەگەری هێرشی گرووپە تیرۆریستەکانی سەر بە ڕژێم ئێران ئاگادار بن و دوای هۆشداری پسپۆڕان لە ئەگەری هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران بەریتانیا ژێردەریایی ئەتۆمی ڕەوانەی کەنداو دەکات
هەر بە پێی ئەم هەواڵە دەوڵەتی بەریتانیا لە سەر ئەم بابەتە کۆدەبێتەوە .
مالپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی لەمبارەوە ڕایگەیاند : ڕژیمی ئێران پاش ڕووسیا و چین گەورەترین هەڕەشەی ئاسایشییە بۆ سەر ووڵاتەکەی . داگیرکردنی نەوتهەڵگرەکەی سیتنا ئیمپرۆ بە ئاڵای بەریتانیاوە لە کەنداو ، بووەتە هۆی هەڵکشانی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان ئێم ئەی ٥ ی هەروەها ئیم ئەی ٦ " سیستەم و دامەزراوە زانیارییەکانی بەریتانیا " سەبارەت بەوەی کە فەرمانی هێرش بدرێتە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەرتاسەری ئەورووپا کە لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن .
ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە زمانی دەیلی تێلێگراف ڕایگەیاند : ئەم گرووپانە پەیوەندییان لەگەڵ حزبۆڵڵا هەیە کە حزبێکی سیاسی و گرووپێکی چەکدارییە کە لە لۆبنانە و لە شەڕی سووریادا چالاکە .
هەروەها هێزی دەریایی بەریتانیا ، پاش داگیرکردنی نەوتهەڵگری ووڵاتەکەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ، ژێردەریایی ئەتۆمی ڕەوانەی کەنداو دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە