بەپەلە ... فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەکانی سوپای قودس یان لە دێرەزۆر بۆمباران کرد

بەپەلە    ...   فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەکانی سوپای قودس یان لە دێرەزۆر بۆمباران کرد

پەیامی کورد     ...    فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەکانی سوپای قودس یان لە دێرەزۆر بۆمباران کرد .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەند کاتژمێر پێش ئێستا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگە و بارەگاکانی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران یان لە ناوچەی المیادین لە ڕیف ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ی سووریا بۆمباران کرد .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕوودانی چەندین تەقینەوەی لە المیادین لە ناوەندی دێرەزۆر ، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندووە کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا چەکدارەکانی ئێران دایە .

پێشتر چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندبوو کە میلیشیا سەربازییەکانی ئێران بە نایزن لە ناوچەگەلێک کە ئیسرائیل بۆمبارانیانی کردووە جارێکی دیکە جێگیر ببن و کەل و پەلە سەربازییەکانی خۆیان راگوێزن ، چوونکە لە دوای بەتاڵ کردن و چۆڵکردنی سایتەکانی خۆیان لە ناوەندی ئەم ناوچەیە ئەوان جگە لە شارەکانی ئەبوو کەمال و المیادین لە شاری دێرەزۆر جێگیر بوون .

جێگای ئاماژەدانە لە دوای هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل میلیشیاکانی سەر بە ئێران خۆیان لە نێوان خەڵکی سووریادا حەشار داوە و شاردووەتەوە .

بە ووتەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بەشێک لە میلیشیا سەربازییەکان لە ترسی هێرشگەلی نوێی ئیسرائیل دا کە لە هەر ساتێکدا لەوانەیە بکرێنە ئامانج لە شوێنگەلی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل بڵاوەیان کردووە و تەنانەت لە بەشیک لە بنکەکانیان خۆیان شاردووەتەوە 

جێگای گرینگیدانە لە ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا زیاتر لە ١٠٥ کەس کوژراون 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە