بەپەلە ... ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەر کوژرانی " سەرکردە باڵاکانی پەکەکە " لێدوانی دا

بەپەلە  ...  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەر کوژرانی " سەرکردە باڵاکانی پەکەکە " لێدوانی دا

پەیامی کورد  ...   سەرۆککۆماری توکیا لەبارەی ئۆپراسیۆنی ووڵاتەکەی لە قەندیل و بەئامانج گرتنی سەرکردە باڵاکانی رێکخراوی چەکداریی پەکەکە رایگەیاند، “بەرپرسی ناوچەی قەندیل، زۆر گرنگە. لەگەڵ ئەمەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ووتەبێژی رێکخراو. وەک ناو نایڵێم. ئەم ناوە چونکە لەراستیدا دەناسرێت بەڵام برادەران دەڵێن ئێستا لە دۆخی کۆمادایە (غەیبوبە)، و لە سەرکردە کادرەکانە. پێشتریش بەرپرسی شەنگال کوژرا. ئێستا بەو چەشنە پرۆسەیەک هەیە کە بەردەوامە”.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە پەخشی راستەوخۆی A Tv و ئەی خەبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی تیشکی خستە سەر دواهەمین ئۆپراسیۆنی سووپای تورکیا بۆ سەر قەندیل و وتی، “بەرپرسی ناوچەی قەندیل، زۆر گرینگە. لەگەڵ ئەمەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ووتەبێژی رێکخراو. وەک ناو نایڵێم. ئەم ناوە چوونکە لەراستیدا دەناسرێت بەڵام برادەران دەڵێن ئێستا لە دۆخی کۆمادایە (غەیبوبە)، و لە سەرکردە کادرەکانە. پێشتریش بەرپرسی شەنگال کوژرا. ئێستا بەو چەشنە پرۆسەیەک هەیە کە بەردەوامە”.

شایەنی باسە ئەردۆغان لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکانی سەر رێکخراوی چەکداریی پەکەکە لە قەندیل وتی،  “فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان پێگەکان دیاری دەکەن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار پێگە دیاریکراوەکان بۆردومان دەکەن، دواتر ئێف-١٦ ەکان تەداخول دەکەن، ئەو ئێف-١٦یەش بە لێدانەکانیان ئەمە چارەسەر دەکەن”.

بڕیار وایە لە ٣١ی ئەم مانگە لە تورکیا هەڵبژاردنی خۆجێیی بەڕێوەبچێت، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیاکانی راپرسی هەڵەن و وتیشی، “کەسەیری زمانی مەیدانەکان دەکەین، لەم هەڵبژاردنەدا زۆر لە کۆمپانیاکانی راپرسی بەهەڵەدا دەچن. ئەم هەڵبژاردنە دەردەکەوێت کە کۆمپانیاکانی راپرسی زۆر هەڵەن، راپرسی ڕاستەقینە رۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت”.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری تورکیا رووی کردە هاووڵاتییانی کورد لە تورکیا و وتیشی، “روو دەکەمە هاووڵاتیانی کوردمان؛ ئەوانەی ئیدارەی ئێوەیان بەبارمتە بردووە، وەرن بەشێوەیەکی دیموکراتیانە لە سندوقەکانەوە ووڵامی پێویست بدەنەوە”.

دواتر سەرکۆماری تورکیا باسی لەو دەنگۆیانە کرد کە بەدەمیەوە  درۆیان هەڵبەستووەو وتی، “کە تێگەیشتن لەگەڵ هاوپەیمانی جمهووردا پێان ناکرێت دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە من بەو برا کوردەکانم گوتووە تیرۆریست، ئەوانەی دەنگ بە هەدەپە دەدەن، هانایان بۆ درۆیەکی گەورە برد. ئەمە دابەزینە بۆ ئاستی نزم”.

 

لەبارەی مشتومڕەکان لەسەر دەستەواژەی کوردستانیش ئەردۆغان ڕایگەیاند : “تاکو هاوپەیمانی جمهوور بەردەوام بێت، لەسەر ئەم خاکە ناتوانن ناوچەیەک درووست بکەن بەناوی ‘کوردستان’ەوە”، سەرۆککۆماری تورکیا لەبەرامبەر هەدەپەدا وتی، “هەدەپە لەکوێ کاندیدی نیشان نەدابێت، ئەوە بزانن ئەوێ یەکێک لە خۆیان لەوێیە. کێیە قەندیل. ئەو دیاری دەکات و دیزاینی دەکات لەخواریشیەوە بەوچەشنە کار دەکەن”.

ئەردۆغان وتیشی، “ئەوەی بەزۆر رەنگی دەنگی میللەتەکەمان دەگۆڕن، ئێمە لەبەرامبەریان دەوەستین”.

سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند، “جارێکی تر دەیڵێمەوە ئەوەی لەملاو و ئەملا، لە گۆشەوە تێوەگلابێت بە تیرۆر، لە کارەکەی لادەبرێت”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە