بەپەلە ... جان بۆڵتۆن : سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەپەلە    ...   جان بۆڵتۆن   :  سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامی کورد    ...    جان بۆڵتۆن   :  سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا و باڵیۆزی پێشووی ئەم ووڵاتە لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەوباوەڕەدایە کە سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆکاری سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکەدا .

بۆڵتۆن شەوی هەینی لە ووتووێژێکی تایبەتیدا ڕایگەیاند سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، سەرەڕای ڕەخنە گرتن لە دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دەرخستنی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا و بە تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان ، عێراق و ئەفغانستان ڕایگەیاند : " بڕیاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە سووریا و بە تەنیا هێشتنەوەی کوردەکان لە حاڵێکدا پێکەوە شەڕی داعش یان دەکرد و هەروەها هەوڵدانی بۆ پاشە کشەی هەموو هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراق و ئەوەی ئەو بە شێوەی ئاشکرا سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی لە ئەفغانستان قسەی کردووە کاروباری هەموو ناوچەکە لەگەل مەترسی بەرەوڕووە . ڕاوێژکاری پێشووی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند " بەو شێوەیەی کە بارەها ئاماژەم پێکردووە ئەگر بێت و سەربەخۆێی کوردستان بەدی بێت ئەوە دەبێتە هۆکاری سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکەدا " .مئەو سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی جۆ بایدن یش ووتی : " من بە تەواوی متمانەم نییە کە بایدن لە ترامپ باشتر بێت . کوردەکان و ئەمریکییەکان کە نیگەرانی درووست بوونی مەترسی دووبارە بۆ کوردەکانن ، دەبێ زیاتر لەم ڕاستایەدا هەوڵ بدەن تاکوو کەسێکی شایستە ببێتە سەرۆککۆمار و پەیوەندی بەهێزی ئێمە لەگەل کوردەکان بەردەوامی هەبێت . " جان بۆڵتۆن سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سبەی ئەمریکا بە جەخت کردنەوە لە سەر سەخت بوونی پێش بینییەکان ووتی : " بە پێی لێکۆڵینەوە و پرس و ڕاکان بایدن لە پێشەوەیە بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ دا ش هیلاری کلینتۆن لە پێشەوە بوو و سەرکەوتووش نەبوو . هەروەها ووتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو گۆۆڕانکارییەکی ژێئۆ سیاسی لە ناوچەکە ناوبرد کە بە هۆی پالپشتی کردنەکانی ئێران لە میلیشاکان لە ناوچەکەدا بەدی هاتووە . نە بە هۆی مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتەوە ، بۆلتۆن دەربارەی پەیوەدنییەکانی ئەمریکا و تورکیا و چاوپۆشی کردنی ئەمریکا لە پێشێلکردنی گەمارۆوە داراییەکانی ئێران بە تایبەت لە لایەن هاڵک بانکی ئەم ووڵاتەوە ووتی : " هەروەها کە دەزانین ئەەردۆغان بارەها سەبارەت بە هالک بانک لەگەڵ دۆناڵد ترامپ قسە و ووتووێژی کردووە . لە ئەمریکاش دا بە شێوەیەکی گشتی ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلە باڵا ئەم بانکەیان بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی گەمارۆوەکانی ئێران کەوتوونەتە بەر باس و خواستەوە . ئەگەر بانکێکی ئەمریکی گەمارۆوەکانی ئێران ی کەم بکردبایە و لەگەڵ دەوڵەتدا درۆی بکردبا متمانەم هەیە کە حۆکمێکی قورستری بەسەردا دەسەپا   ...   بەڵام لە کۆتایی دا هاڵک بانک دۆڕا و ئەگەر بایدن سەرکەوتوو بێت ١٠٠ لە ١٠٠ ئەوە حۆکم دەدرێت . باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆڵی کوردەکان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم و شەڕ لەگەل داعش دا ووتی : " ژمارەیەک لە ئەندامانی ئیدارەی ئەمریکا هەوڵیان دا کە سەرۆککۆمار تێبگەینن کە کوردەکان لە شەڕ لەگەڵ داعش دا و بە تایبەتی لە لەناوبردنی دەوڵەتی خەلافەت ی ئەوان لە سووری اڕۆڵێکی بەرچاو و سەرەکی یان هەبووە . ئەو لە کۆتایی دا جەختی کردەوە کە ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا دەبێ گرینگی کوردەکان تیبگات و ووتی : ترامپ باش نابێت ...   هەموومان بە شێوەیەەکی ئاشکرا و ڕوون دەبینین . بە بڕوای من بایدن یش جێگای متمانە نییە و ناڕوونە  ...   دەبێ هاوڕێیە کوردەکان لە ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانی زیاتر لەگەل بایدن کار بکەن و گرینگی پالپشتی کردنی کوردەکان یان زیاتر بۆ شی بکەنەوە و تێبگەێنن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە