پەیامی کورد ... جێگرەکەی قاسم سلێمانی و ١٤ فەرماندەی باڵای دیکە لە هێرشێکی ئیسرائیل دا کوژران
دوا بە دوای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵەمان کە ١٠ کەس لە گەورە بەرپرسان و بە تایبەتی کەسی یەکەمی سوپای قودس ی سوپای پاسداران گەیشتوونەتە بەغدا ، لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی یەکەمی سوپای قودس جێگرەوەی پۆستی قاسم سلێمانی و شاندەکەی هاوڕای ، بەپەلە بۆ کۆبوونەوەیەک لە سووریا لە ڕێگای خاکی عێراقەوە خۆیان دەگەێننە ئەوێ بەڵام لە لایەن فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە شوێنی کۆبوونەوەکەیان بۆمباران دەکرێت و زۆربەیان دەکوژرێن
هەر بە پێی ئەم هەواڵە فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئیسماعیل قائانی و ئەحمەد ڕەزا پووردەستان بەرپرسی ناوەندی ستراتێژی و هەروەها ١٣ فەرماندەی دیکەی سوپای پاسدرانی رژیمی ئێرانی و حیزبوڵڵا لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەو شەوی ئیسرائیل لە فرۆکەخانەی T4 حۆمس لە سووریا کوژران .
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگۆى ئەوە هەبوو کە " قائانى" بە فڕۆکەى ماهان ڕیجێستر EP-MMV لە جۆرى VIP،گەیشتبێتە سووریا
▪️ هەروەها چەندین ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی عێراق و لۆبنان باس لەوە دەکەن کە ئەم پاسدارە هەروەک گەورە تیرۆریستى کوژراو قاسم سلێمانى کرابێتە ئامانج
تاکوو ئێستا میدیاکانی ئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە ، لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە هەواڵەکەدا پێتان ڕادەگەێنین ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە