پەیامی کورد ... زاحی خەلفان جێگری سەرۆكی پۆلیس و ئاسایشی گشتی دووبەی، كورد بە شایەنی ئەوە دەزانێت دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت، ئەردۆغانیش بە دیكتاتۆر وەسفدەكات.
زاحی خەلفان تەمیم جێگری سەرۆكی پۆلیس و ئاسایشی گشتی دووبەی لە ئیماراتی عەرەبی، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر نووسیویەتی "كوردەكان شایەنی ئەوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەبێت، چوونكە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن سەركردەی دیكتاتۆری وەک نمونەی ئەردۆغانەوە زوڵم و زۆریان لێكراوە".
ئەو تویتەی جێگری سەرۆكی پۆلیس و ئاسایشی گشتی دووبەی كاردانەوەی زۆری لە تویتەرەكەیدا هەبوە و ژمارەیەكی زۆر لە فۆڵۆوەرەكانی پشتگیری نووسینەكەیان كردووە و دووبارە بڵاویانكردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە