پەیامی کورد ... هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە .
سەرچاوەکانی هەواڵی پەیامی کورد بە پشت بەستن بە سەرچاوەی هەواڵی ئەمنییەتی تایبەت لە عێراق ڕایگەیاند : دۆخی هۆشداری و مەترسی لە ئاستی هەرە بەرز لە هەموو بنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەێندراوە .
ئەم سەرچاوانە لە ووتووێژ لەگەڵ چەندین بنکەی هەواڵی دیکە ڕایانگەیاندووە : " هێزەکانی ئەمریکا بەرزترین حاڵتی هۆشداری یان لە تەواوی بنکەکانی خۆیان لە عێراق دا ڕاگەیاندووە "
سەرچاوە عێراقییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە : ئەم ڕاگەێندراوە لە دوای ئەوەوە ڕوویدا کە فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی ئەمریکا ٥ بنکەی سەرەکی کەتائێبی حیزبۆڵلای عێراق و سپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران و یەکێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائێم لە باشووری ئەنبار بۆمباران کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە