پەیامی کورد ... بە پیی نوێترین هەواڵ و زانیاری میلیشیاکانی حێزبۆڵڵای عیراق لە ڕاگەێندراوێک دا داوا لە هەموو هێزەکانی عێراقی دەکەن هەتاکوو سبەی ئێوارێ یەکشەممە خۆیان لە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بە دوور بگرن و بو جێی بهێڵن .
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە میلیشیاکانی حێزبۆڵڵای عێراق بە هۆشدارییەوە ڕایانگەیاندووە سبەی ئێوارێ بە نایزن هەموو بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج و هێرشی بەرفراوان بکەنە سەریان بۆیە داواش لە هێزە عێراقییەکان کە هاوپەیمانی خۆیانن دەکەن خۆیان بە دوور بگرن تاکوو هیچ زەرەر و زیانێکیان پێ نەگات .
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە سی ئێن ئێن پشتڕاستی کردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی هەواڵگری ناوخۆی ئێران پێیان گەیشتووە ڕژیمی ئێران خەریکی ڕاگواستنی مووشەکی بالێستیکی کورت مەودا و کورت هاوێژە و ئامادەکاری تەواوی بۆ کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە