پەیامی کورد ... هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناس بۆ سەر مەقەڕڕی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران
کاتژمێرێک پێش ئێستا هێرشی ئاسمانی لە ڕێگای فڕۆکەگەلی نەناس کرایە سەر مەقەڕڕی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی ئەندامانی حزبۆڵڵای لۆبنان و سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین لە عێراق
هەر بە پێی ئەم هەواڵە شەورای قەبیلەکانی عەرەب بە الحدث یان ڕاگەیاند : ئەو ئۆردووگایەی کە کراوەتە ئامانج زیاتر لە ٤٦٠ بەندکراوی هەیە .
هەروەها مووشەکگەلی بالستیکی و سیستەمگەلی هاوێشتنی ئەم مووشەکانە هەر لە ناو ئەم ئۆردووگا سەربازییە دا بووە .
ئەم ئۆردووگا سەربازییە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ی عێراق ە و سەر بە حزبۆڵڵای لۆبنان و سوپای پاسدارانی ئێرانی بووە و لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسەوە کراوەتە ئامانج .
دانیشتنی فەرماندەکانی ئێرانی لەم ئۆردووگایەی میلیشیا سەربازییەکاندا لە کاتی بۆمباران کردنی ئەم ئۆردووگایەدا لە ڕێگای دوو فڕوکەی بێفڕیکەوانەوە کە بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری الحدث ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە