پەیامی کورد ... ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بە نوێترین فڕۆکەی شەڕکەری دونیا لە لایەن ئەمریکاوە
هەڕەشەکانی ئێران بوو بە هۆکاری ئەنجامدانی یەکەمین ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بە فڕۆکەی ئێف - ٣٥ لایتینگ ی ٢
بە گوێرەی هەواڵەکان فەرماندەی ناوەندی وولاتی ئەمریکا ڕایگەیاند یەکەمین چالاکی و ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسمانی بە فڕۆکەی " ئێف – ٣٥ لایتینگ ٢ " کە نوێترین سیستەمی فڕۆکەی شەڕکەری دوونیایە لە یەکێک لە وولاتانی عەرەبی دا ئەنجامی داوە .
لە دوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران و دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمریکا چەندین فڕۆکەی شەڕکەری لە جۆری هەرە پێشکەوتوو و نوێترین سیستەمی جیهانی بە ناوی ئێف – ٣٥ بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ووڵاتانی کەنداوی فارس گواستووەتەوە و هەروەها دەستی بە بە هێز کردن و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و سەربازی لە ناوچەکە کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە