پەیامی کورد ... جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەڕەشەیەکی توونددا بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕایگەیاند : ستراتیژی و بەرنامەی ئێمە سڕینەوەی ئیسرائیل لە جۆگرافیای سیاسی جیهانە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەردار سەلامی جێگری فەرماندەی گشتی سوپا لە پەراوێزی یەکەم کۆنفڕانسی نەتەوەیی نەژیارڤانی بەرگری ئاسایشی دەسەڵاتی ئیسلامی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی بنکەکانی ئێران لە سووریا ووتی: ستراتیژی ئێمە سڕینەوەی ئیسرائیل لە جۆگرافیای سیاسی جیهانە و وا دیارە بە ئاژاوەگێڕیگەلێکەوە کە ئیسرائیل خەریکە ئەنجامی دەدات، خۆی بە ئەو ڕاستیە نزیک دەکاتەوە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئێمە ڕایدەگەێنین ئەگەر ئیسرائیل هەر کارێک ئەنجام بدات بۆ ئەوەی شەڕێکی نوێ دەست پێبکات، بە دڵنیاییەوە ئەو شەڕە، هەر ئەو شەڕەیە کە سڕینەوەی ئەو ووڵاتەی بە دواوە دەبێت و ناوچە داگیرکراوەکان کۆنترۆڵ دەکرێنەوە و تەنانەت ئیسرائیلییەکان لە فەلەستین گۆڕستانیش بۆ خاک کردنی تەرمەکانی خۆیان نادۆزنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە