پەیامی کورد ... ٤١ هێکتار لە جەنگەڵەکانی باکووری ئێران لە ئاگردا سووتا و دۆخی نائاسایی و سوور ڕاگەێندرا .
بەڕێوبەری گشتی سەرچاوەکانی سرووشتی گیلان بە ئاماژەدان بە ڕوودانی ئاگر لە جەنگەڵەکانی ٨ شارۆچکەی ئەم پاریزگایە بە هۆی هاتنی ڕەشەبای گەرمەوە ڕایگەیاند : ٤١ هێکتار لە جەنگەڵەکانی ئەم شارۆچکانە لە ئاگردا سووتان .
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە ، مۆحسێن یووسف پوور ، بەڕیوبەری گشتی سەرچاوە سرووشتییەکانی گیلان جگە لە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە جەنگەڵەکانی ٨ شارۆچکەی پاریزگای گیلان ڕوویداوە ، ووتی ١٦.٥ هێکتار لە جەنگەڵەکانی تالێش ، زیاتر لە ٦ هێکتار لە جەنگەڵەکانی سیاهکێل ، ٤ هێکتار لە جەنگەڵەکانی ڕەزوانشار ، ٦ هەزار مەتری دووجا لە جەنگەڵەکانی ئاستارا ، ٣ هەزار مەتری دووجا لە جەنگەڵەکانی ڕوودبار ، ١،٥ هێکتار لە جەنگەڵەکانی فوومەن ، هەزار مەتری دووجا لە جەنگەڵەکانی ماساڵ و ٥٥ هەزار مەتری دوو جا لە جەنگەلەکانی شارۆچکەی ڕەشی ئاگری گرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە