پەیامی کورد ... هێزەکانی دەریایی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووداوێکی نادیار لە دەریای عۆمان هۆشداری دەدەن
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی دەریایی بەریتانیا لە دوای ڕووداوەکەی دەریای عۆمان کە تا ئێستا ناڕوونە هۆشدارییان دا و داواکاری خۆپاراستن و ئاگاداری زیاتر بوون .
گرووپی ئەمنییەتی دەریایی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووداوێکی نادیار و ناڕوون لە خەلیجی عۆمان هۆشداری زۆر جیددی دەدەن لە نێوان ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا دا .
هەروەها بەندەرێک لە ئیماراتی عەرەبی ش ڕایگەیاند کە پەیامێکی هاوکاری و یارمەتی لە نەوتکێشێکی ناو خەلیجی عۆمان پێگەیشتووە .
هەواڵنێری کەناڵی بلۆمبێرگ یش هەروەها لە زاری بەرپرسێکی بەندەری ناوبراو لە ئیمارات ڕایگەیاند کە نەوتکێشێک لە ناو دەریای عۆمان ئاگری گرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە