بەپەلە ... لە بەر خۆڕاگری شەڕڤانان هەولەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ تێپەڕبوون لە سنوورەکان نائاکام بووە

بەپەلە   ...   لە بەر خۆڕاگری شەڕڤانان هەولەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ تێپەڕبوون لە سنوورەکان نائاکام بووە

پەیامی کورد     ...    لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئەم ساتە وەختە تێپەڕبوونی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بۆ ناوی خاکی ڕژئاوا نائاکام بووە و شکستی هێناوە .

بە پێی ئەم هەواڵە لە دوێنێەوە لا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تەواوی سنوورەکانی نێوان سووریا و تورکیا بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا بوونەتەوە و گرووپە تووندڕەوەکانی لە بن پاڵپشتی ئەوان دا نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن .

لە دوو ڕۆژی ڕابردووەەوە زیاتر لە ٩ هیزی ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی تووندڕەو کوژراو و ٢ تانکی ئەرتەشی تورکیاش لە ناو بردراوە .

هەروەها ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی بن کۆنترۆڵی ئەوان ناوچەکانی سڤیل بۆمباران و تۆپباران دەکەن .

تا ئەم کاتە بە پێی ئامارەکان ٩ کەس لەوانەش ٢ منداڵ لە هیرشەکانی تورکیادا شەهید بوون .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە