پەیامی کورد ... ئەمشەو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا : وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و توركیا و ئێران دەستپێكردنی كاری ئەنجوومەنی نووسینەوەی دەستووری سووریایان راگەیاند.
لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا، وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و توركیا و ئێران رایانگەیاند كە رێككەوتون لەسەر هاوكاریكردنی كارەكانی ئەنجوومەنی نووسینەوەی دەستووری سووریا.
راشیانگەیاند،"دەیانەوێت هەنگاوەكانی ئەنجوومەنی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە جۆرێك بێت سەقامگیری لە سووریا بهێنێتە كایەوە و یەكپارچەیی ئەو ووڵاتە بپارێزێت.
لە پەیامێكیشدا، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەر چەکدارێکی کورد لە ناوچەی ئارام ببینین دەیکەینە ئامانج و دەیکوژین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە