بەپەلە ... لە حەلەب لە نێوان دژبەرانی سووریا و تێرۆریستان دا تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئارادایە

بەپەلە ...  لە حەلەب لە نێوان دژبەرانی سووریا و تێرۆریستان دا تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئارادایە

پەیامی کورد  ...  لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لە سووریا ، تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان تێرۆریستانی دەستەی تحریر الشام و نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا لە ئارادایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی المیاندین ، لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لە سووریا ، تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان تێرۆریستانی دەستەی تحریرالشام و نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا لەئارادایە .

بە ووتەی المیادین ، تێرۆریستەکان کۆنترۆڵی شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای حەلەب یان بە دەستەوە گرتووە .

هەروەها ڕاپۆرت دراوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە کە دەرگیری لە نێوان نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا و تێرۆریستان لە پارێزگای ئێدلیب ش لە ئارادایە .

پێشتریش بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان لە ئاکامی هێرشی مووشەکی تێرۆریستانی داعش لە سووریا ، دوو سەربازی بەریتانی بریندار بوون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە