بەپەلە ... لە ماوەی دوو ڕۆژدا بۆ دووهەم جار ئەردۆغان تووشی جەڵتە دەبێت

بەپەلە  ...  لە ماوەی دوو ڕۆژدا بۆ دووهەم جار ئەردۆغان تووشی جەڵتە دەبێت

پەیامی کورد   ...  بە پێی بڕیاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا فرۆشتنی هەمو جۆرە پێداویستییەکی سەربازی فڕۆکەی" F-35"  بەتورکیا ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز کە لە دو سەرچاوەی نزیک لەبەرپرسانی ئەمریکا وەریگرتووە، بەرپرسانی ئەمریکا بەهاوتا تورکییەکانیان ووتوە چیتر ئەمریکا پێداویستی سەربازی فرۆکەی  F-35) )یان پێ نافرۆشێت.

یەکەمین جارە ئەمریکا بڕیاری کۆنکرێتی لەدژی ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ دەردەکات بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی
فڕۆکەی( F-35) لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییەوە دروستدەکرێت و بەپێی زانیارییەکان بریارەکە ناردنی کەرەستە ئامادەکراوەکانی ئێستاش دەگرێتەوە کە بریاروایە بەمزوانە بگەیەنرێتە دەستی تورکیا.

پاش هەرەسهێنانی پارتەکەی لەدوو گەورەترین پارێزگای تورکیا لەئەستەمبول و ئانکارا، ئەمە دووهەم هەواڵی ناخۆش و چاوەرواننەکراو بو کە درا بەگوێی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە