میدیایەکی بەریتانی باسی وردەکاری سێ دانوستانی شاردراوەی نێوان هێزەکانی سەر بە ئەمریکا و تیرۆریستانی داعش لە سووریا هەواڵی دا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕاپۆرتە لە " نەشرە " ، میدیایەکی بەریتانی لە دانوستانێکی شاردراوەی نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و تیرۆریستانی داعشی بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان هەواڵی داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ دانووستانی گۆڕینەوەی چەکدارەکان و بنەماڵەکانیان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و داعش ئەنجام بووە و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە داعشییە ئەورووپییەکان ئازاد کراون. دانووستانی یەکەم لە فێبریوەری ڕابردوو ئەنجام بووە و بریتی بووە لە ٢٠٠ چەکداری بە ڕەگەز چیچانی و عەرەب و هەروەها ژمارەیەک فەڕەنسەوی و لانیکەم یەک ئەڵمانی کە بە پاسی هێزەکانی قەسەدە گواستراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە هێشتا لە پارێزگای دێرەزۆر لە کۆنترۆڵی داعشدان.
لە ئابی ڕابردووش ١٥ داعش و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەوانە ژمارەیەک مەغریبی، فەڕەنسەوی، بەلجیکی و پۆڵەندی لە لایەن هیزەکانی سووریا دیمۆکراتیک قەسەدە وە ئازاد کران و گواسترانەوە بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی داعش و لە بەرامبەردا داعش ژمارەیەک لە ئەندامانی سەر بە " قەسەدە " کە لە شەڕی دێرەزۆر بە دیل گیرابوون ئازاد کردووە.
دوایین دانوستان لە شەشەمی جوون لە نزیکی شاری هەجین لە پارێزگای دێرەزۆر ئەنجام بووە کە ژمارەیک لە ئەندامانی داعش ئازاد بوون. لە ئەم دانوستانەدا ١٥ ژنی داعش ئازاد کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە