پەیامی کورد ... مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێ کەسانێک کە بۆ کۆمیسیۆنی پێداچوونەوەی ئەم مەجلیسە دەریانخستووە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هەوڵیان دابوو بێ گرینگیدان بە خاڵە یاساییەکان و ئەمنییەتییەکان هەر چی زووە تەکنۆلۆژیای نوێ و زۆر هەستیاری ئوتۆمی ڕادەست بکەن . ئەم ڕاپۆرتە هەروەها لە نهێنی بوونی ئەم مامەڵانەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی دا نیگەرانی خۆی دەربڕی .
لە ڕپۆرتێکی ٢٥ لاپەڕەیی دا " ئالایجا کامینگز " بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێداچوونەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداری داوە کە هەناردەکردن و گواستنەوەی ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێ بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و ناسەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هۆکار .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کۆمپانیا تایبەت و ناحکوومییەکان کە لە پەیوەندی نزیکدان لەگەڵ ترامپ و دەوڵەتەکەی دا بە گرینگیدان بە دەرئامەدی چەند میلیارد دۆلاری بە هۆی درووست کردن و خستنە ڕێی ئەم تەکنۆلۆژیایەوە ، فشارێکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەوان بە دەوڵەتی ئەمریکادا هێناوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە