کێشە و ناکۆکییەکان لە نێوان ئەمریکا و تورکیا هەردێ زیاتر دەبێ ، نرخی دۆلار ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ و ڕەوشی ئابووری تورکیا بەروە قەیرانێکی گەورەتر دەچی . بەرزبوونەوەی دۆلار و یۆرۆ وەکوو ووڵاتی ئێران ئابووری تورکیاشی سەرووبن کردووە و هەڵبەت تێکچوونی ئابووریش بە واتای " ئیفلاس " و هەژاندنی دەسەڵاتداری ئەردۆگان دێت .
بەڵام سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆگان ئێستاش هەر لە سەر قسەکانی خۆی بەردەوامەو هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و وەکوو ئەوەی کە هیچ شتێک ڕووینەدابێت قسە دەکات .
سەبارەت بە تورکیا ... زۆربەی پسپۆڕ و نووسەرانی بەناوبانگی ئەمریکا دەیانەوێت کە ئەمریکا زەختێکی زیاتر لە سەر تورکیا درووست بکات و هەروەها پێگەی ئەردۆگان بەرتەسکتر بکات ، یەکێک لەو پسپۆڕانە " گرێگ ڕۆمان " ە .
" گرێگ ڕۆمان " لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلیدا بە ناوی " ٢٤ نیوز " ڕایگەیاند و ووتی : ئەمن بە بڕیارەکانی ترامپ سەربەرزم " ، و هەروەها ووتی : ئەو فشارانەی کە بەر سەر تورکیادا دەسەپێندرێت زۆر کەم و کورتن . دەبێ ئەو فشارانە لە سەر تورکیا زۆر زیاتر بکرێت . لە تورکیا سەرۆکی " هەدەپە " دەپیرتاش گیراوە . بە باوەڕی من دەبێ ترامپ سەرۆکە کوردەکانی باکوور داوەتی کۆشکی سپی بکات . دەبێ هێزی سەربازی ئێمە لە تورکیا دەربخات و لە ووڵاتانی وەک بۆلگارستان و عێراق یانیش لە یۆنانێستان جێگیریان بکات ، و حەتا دەبێ ترامپ ڕاستەوخۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ فەتحۆڵڵا گولەن یەکدیتن ڕێکبخات . هەرچەندە ترامپ لە سیاسەتی تورکیادا پاشکەوت بەڵام لە کۆتاییدا هەڵوێستێکی درووستی گرتە بەر . دیسانەوە " من بە بڕیرەکەی ترامپ زۆر سەربەرزم " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە