بەپەلە ... ١٠ مووشەکی گراد بنکەی عین الاسد لە عێراق دەکاتە ئامانج

بەپەلە    ...    ١٠ مووشەکی گراد بنکەی عین الاسد لە عێراق دەکاتە ئامانج

پەیامی کورد      ...    ١٠ مووشەکی گراد بنکەی عین الاسد لە عێراق دەکاتە ئامانج .

سەرچاوەگەلی میدیایی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەوال لە هێرشی ڕاکێتی بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی جێگیر بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فەرمی میدییا عێراق دواع لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ١٠ مووشەکی گراد بنکەی ئاسمانی عین الاسد لە پاریزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە ی کردووەتە ئامانج .

ئاژانسی میدیایی سکای نیووزی عەرەبی لە عێراق یش هەروەها ڕایگەیاند کە بنکەی ئاسمانی عین الاسد وکەوو شوێنی جێگیربوونی هیزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ، کراوەتە ئامانجی ٤ ڕاکێتی مووشەکی و لەم هێرشەدا هیچ زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە نەبووە .

هەروەها لە لایەکی دیکەوە ، بنکەی میدیایی " بەغدا الیوم " لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی هەواڵی لە دۆزینەوەی شوێنی هاوێشتنی ئەم ڕاکێتە مووشەکییانە بەرەو بنکەی ئاسمانی عین الاسد دەدات و ووی : مووشەکەکانی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانی عین الاسد لە پارێزگای ئەنبار ی کردووەتە ئامانج ، لە البیادر کە ناوچەیەکی کشت و کاڵییە لە جاددەی پەیوەندی نێوان هیت و بەغداد ە هاوێشتراوە .

کاتژمیرێک لە دوای ئەوەی کە ناوەندی هەواڵگری و زانیاری ئەمنییەتی عێراق بۆ وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی کورت جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٠ مووشەکی جۆری گراد سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانی عین الاسد ی کردووەتە ئامانج بە بی هیچ زەرەرو زیانێک بووە و جەختی کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەتییەکان ، سەکۆی هاوێشتنی مووشەکە هاوێشتراوەکانی دۆزیوەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە