پەیامی کورد ... ئەمریکا ڕایگەیاند :هیچ جۆرە پەیامێکیمان لەڕێگای عومانەوە نەناردووە بۆ ئێران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ووتەبێژی وەزارەتی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەمریکا هیچ پەیامێکی لەڕێگای عومانەوە بۆ ئێران نەناردووە و ئەم هەواڵە هەڵەیە و بەشێک لە پڕۆپاگەندەی کۆماری ئیسلامییە.
ئەمە لە حاڵێکدایە دوێنێ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزمانی بەرپرسانی ئێرانەوە نووسی کە ئەمریکا لەلایەن عومانەوە نامەیەکی بۆ تاران ناردووە. بەڵام لەدوای یەک کاتژمێر بەرپرسانی ئێران ئەم بانگەشەیان بەدرۆ خستەوە.
مۆرگان ئۆرتگاس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی ، هاوکات لە گەڵ ڕەتکردنەوەی هەرجۆرە پەیامێک لەڕێگای عومانەوە بۆ ئێران، جەختی کرد کە واشینتۆن چاوەڕێیە تاران ووڵامی دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی بداتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە